له‌ موسڵه‌وه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا له‌ باشیك موشه‌كباران كرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی زلیكان-ی سوپای توركیا له‌ ناحیه‌ی باشیك به‌ چه‌ند موشه‌كێك كرایه‌ ئامانج و گروپێكی چه‌كداری عێراق به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان راگه‌یاند.

سەرچاوەیەکی ئەمنی به‌ میدیاكانی عێراقیان راگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و 4 موشەک له‌ جۆری گراد لە گەڕەکەکانی شاری موسڵەوە بەرەو بنکەی سه‌ربازیی زلیکان لە ناحیه‌ی باشیك ئاراسته‌كراوه‌ کە هێزه‌كانی سوپای تورکیای تێدا جێگیره‌.

له‌دوای هێرشه‌كه‌ش گروپێكی چه‌كدار به‌ناوی "لیوای ئەحرار عێراق" به‌رپرسیارێتیی ھێرشەکەی سەر بنکەی زلێکانی لەباشیک لەئەستۆ گرت و پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ 4 موشەکی گراد-ی ئاراسته‌ی بنكه‌كه‌ كردوه‌.





PM:09:36:03/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت