هه‌ولێر..ئاگر له نهۆمی باڵه‌خانه‌یه‌كی ناز ستی كه‌وته‌وه‌و تیمه‌كان كۆنتڕۆڵیان كرد
وێستگه نیوزـ
ئاگر لە نهۆمی حەوتەمی یەکێک لە باڵەخانەکانی ناز ستی کەوتەوە و دوای كۆنتڕۆڵكردنی، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه، ئاگره‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی ئەمشەوی ناز ستی ئاشكرایكرد كه كاتژمێر 6:40 خولەک ئاگر لە نهۆمی حەوتەمی یەکێک لە باڵەخانەکانی ناز ستی لە هەولێر کەوتوه‌تەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە، توانیویانه کۆنترۆڵی بکەن.
"تەنیا زیانی دارایی هەبووە، بەڵام بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوە نەکردووە." سەرکەوت کاڕەش وای وت.
PM:09:48:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت