هەولێر.. دایک و باوکی منداڵێک کە گیانیلەدەستداوە هەڵدەکوتنە سەر دایەنگەیەک
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر دایک و باوکی منداڵێک کە گیانیلەدەستداوە هەڵدەکوتنە سەر دایەنگەیەک.
نەبەز رەشاد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، دایک و باوکی منداڵێک لەگەڵ پووری ئەو منداڵە کە تەمەنی دوو مانگ بووە و گیانیلەدەستداوە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو دایەنگەیە کە ماوەی دوو مانگە کراوەتەوە.
کەسوکاری منداڵەکە وتویانە، "بەهۆی ئەوەی زەبرێک بەر سەری کەتووە، مندالەکەمان گیانیلەدەستداوە، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەکان هیچ بەڵگەیەکیان پێنەبووە. هەرچەندە مامۆستا و کارمەندانی دایەنگەکە داوایان کردووە ئەو بەڵگانە پیشانبدرێت بەڵام هیچیان پێنەبووە."
لە ئیستادا کەیسەکە لە بنکەی پۆلیسی ئیسکانە و ئەو کەسانەی شایەتحاڵی رووداوەکە بوون دەڵێن، "كێشەکە گەورە کراوە و ئەو منداڵانەی ناو دایەنگەکە هەموویان ترسێندراون."
سەرچاوەیەکیش بە پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاندووە، "ئیوارە کاتژمیر 07:00 ئەو بنەماڵە و خاوەنی دایەنگەکە دەچنە بەردەم دادوەر و وتەیان لێ وەردەگیرێت."
PM:04:41:01/12/2022
ئهم بابهته 6232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت