سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات


وێستگەنیوز_

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نی ڕووچی، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێم، سەردانی کردبوو.

لەو دیدارەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی چینی کرد بۆ رۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە کار و ئەرکی داهاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی چین، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی چین و هاوڵاتیانی چینی نیشتەجێی هەرێم، ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیشی لەپێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.


PM:02:24:01/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت