وتەبێژی حکومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا لێكتێگه‌یشتنی باش لەسەر چوار دۆسیە دروستكراوه
وێستگه‌نیوزـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گەڕانەوەی شاندی هەرێمی لە بەغدا راگەیاند و باسی له‌وه‌شكرد كه لێكتێگه‌یشتنی باش لەسەر چوار دۆسیە دروستكراوه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر و له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی بودجه، نه‌وت، ده‌روازه سنوورییه‌كان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌كاره‌كانی چاودێری دارایی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا گفتوگۆی جددی كراوه.
جوتیار عادل بۆ كوردستان 24 وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وامده‌بن، ئه‌وان به نیه‌تی باشه‌وه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له به‌غدان و ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌و شانده یان شاندی هونه‌ری تایبه‌ت به كاركردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌چنه‌وه به‌غدا".
له‌باره‌ی پرسی داڕشتنه‌وه‌ی بودجه‌ی 2023، جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی فیدراڵی گفتوگۆكراوه و جه‌خت له‌سه‌ر شایسته‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2023 كراوه‌ته‌وه.
جوتیار عادل راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌راشكاوی تێڕوانینی خۆی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه راگه‌یاندووه كه رێژه‌ی 17% له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدراڵی به شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن و دیاریكردنی پشكی 12.67% بۆ هه‌رێمی كوردستان به (سته‌ملێكردن) وه‌سفكرد و روونیكرده‌وه، هیچ بنه‌مایه‌ك یاخود سه‌رژمێرییه‌ك نییه بۆ دیاریكردنی ئه‌و رێژه‌یه له بودجه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ی به دۆسییه‌ی نه‌وت و غاز، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ولێر به ده‌ستووری عێراق و كارنامه‌ی په‌سه‌ندكراوی كابینه‌كه‌ی سوودانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند، دانانی ئه‌و میكانیزمه‌ی له كارنامه‌ی حكومه‌تدا ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه تاوه‌كو یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندده‌كرێت، پێویسته قابیلی جێبه‌جێكردن بێت و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورنه‌بێت.
جوتیار عادل باسی له گفتوگۆكانی چه‌ند رۆژی رابردوو كرد له‌نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، رایگه‌یاند، سیاسه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه روونه و به حكومه‌تی عێراقیش راگه‌یه‌ندراوه، كه هه‌رێمی كوردستان بۆچوون و تێگه‌یشتنی خۆی هه‌یه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان.
زیاتر وتی، "هه‌رێمی كوردستان پێویسته یاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان یان ده‌بێت میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی هه‌بێت، بۆ به‌ڕێوه‌بردن و كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌شی به مافێكی ده‌ستووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌مدا".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌ڕاشكاوی به شاندی حكومه‌تی فیدراڵی راگه‌یه‌ندراوه كه پێویسته پێداچوونه‌وه به بڕیاری ژماره (13)ـی ساڵی 2019 له‌باره‌ی به ده‌روازه سنوورییه‌كان بكرێت و ئاماده‌باشی هه‌ولێرشی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه‌یه دووپاتكرده‌وه.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی چاودێری دارییه‌وه، جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له گفتوگۆكاندا جه‌خت له‌سه‌ر رێكخستن و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان كاروباره‌كانی چاودێری داریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه‌ته‌وه.
PM:11:25:30/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت