لاهور شێخ جهنگی بهشداری له پرسهی نهوشیروان فواد مهستی كرد
وێستگهنیوزـ
لاھور شێخ جەنگی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەشدارییان لە چلەی فەریقی یەکەمی روکن نەوشیروان فواد مەستی کرد.
ئەمرۆ چوارشەممە 30ی تشرینی دووهمی 2022، ھەریەک لە عومەر فەتاح، مەحمود سەنگاوی، جەزای سەید مەجید، لاهور شێخ جەنگی، ئاسۆ مامەند، مستەفا چاوڕەش و چەند کەسایەتیەکی دیكهی حکومی، لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی فەریقی یەکەمی روکن نەوشیروان فواد مەستی، ئەفسەری شارەزا و ئەکادیمی بواری سەربازیی کرد.
نەوشیروان فواد لە 20ی تشرینی یهكهمی 2022، کۆچی دوایکرد و لە گۆڕستانی سەلیم بەگ، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەو ئەفسەرانی یەکێتی، بەخاك دەسپێردرا.
فەریقی یەکەمی روکن نەوشیروان فوئاد، لە ساڵی 1941 لە سێلمانی لەدایک بووە لە رۆژی 20ی تشرینی دووهمی 2022، کۆچی دوایکرد.
پڕۆفایلی نهوشیروان فواد مهستی:
لە ساڵی 1992 فەریقی یەکەمی روکن نەوشیروان فوئاد مهستی لە یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستاندا بوهتە ئەندامی پەرلەمان.
یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی کۆلێژی سهربازی لە قەڵاچوالان.
لە ساڵی 2001 لە ئیدارەی سلێمانی حکومەتی هەرێم بوە بە وەزیری ناوخۆ و لە ساڵی 2003 بووە بە جێگری فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە، سەرەڕای ئەركی سەرۆكایەتی ئەركان و بەردەوام بوونی لە پێكهێنانی یەكە سەربازیە نیزامییەكان. لە ساڵی 2003 لەسەر فەرمانی مام جەلال، كۆلێژی ئەركانی لە چوارقوڕنە دامەزراندووە.
لە ساڵی 2004 بووە بە وەزیری پێشمەرگە/ ئیدارە.
PM:10:01:30/11/2022
ئهم بابهته 2164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت