کەشناسی هەرێم: لە کاتەکانى بەیانى زووی سبەینێدا باران سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

کەشناسی هەرێم پێشبینى دەکات کاتەکانى بەیانى زووى سبەینێ شەپۆلى باران سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە. 

 
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زوودا شەپۆلى باران بارین شۆڕدەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە. 

ئاماژە بەوەش دەکات، هەوەها پێشبینى دەکرێت ڕێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت، هەندێ کات هەورە تریشقەشى لە گەڵدادەبێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە سنورییەکان.


PM:09:10:29/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو