ژمارهی ئهو جوتیارانه ئاشكرا كرا كه ناویان بۆ وهرگرتنی قهرزه 100 ملیۆن دینارییهكه نووسیوه
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حکومەتی هەرێم رایگهیاند، جووتیاران دەتوانن داواکاری بە شێوەی پڕۆژە پێشکەشی کشتوکاڵی سنووری خۆیان بکەن و بەقەرز بۆیان جێبەجێ دەکرێت، کە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە 15 تا 100 ملیۆن دینار دەستپێدەکات و تا ئێستاش 300 جووتیار داواکارییان پێشکەش کردووە.
هیوا عهلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگهیاند: "قەرز دەدرێتە جووتیاران و جووتیاران لە ناوچەکانی خۆیان داواکاری پێشکەش دەکەن کە دەبێت پڕۆژەیان هەبێت و پێشکەشی کشتوکاڵی سنووری خۆیانی بکەن و دواتر رەوانەی وەزارەت دەکرێت، وهزارهتیش رەوانەی بانکی دەکات بۆ ئەوەی رەزامەندیی لەسەر بدرێت و دواتر پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت بۆیان''.
هیوا عەلی وتیشی: ''هەر جووتیارێک بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات و تا ئێستا 300 جووتیار داواکارییان پێشکەش کردووە و بەردەوامیش دەبێت، کە پڕۆژەکان لە 15 ملیۆن تا 100 ملیۆن دینار دەستپێدەکات و دانەوەی قەرزەکەش بە ماوەی پێنج ساڵ دەبێت''.
باسی لهوهسكرد: ''پارە بە جووتیاران نادرێت و ئەو پڕۆژەی پێشکەشی دەکەن، بۆیان جێبەجێ دەکرێت''.
AM:08:46:29/11/2022
ئهم بابهته 4060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت