ئەمریکا بەرنامەی خوێندکاری سەرکردە رادەگەیەنێت
وێستگهنیوزـ
حکومەتی ئەمریکا بەرنامەی خوێندکاری سەرکردە رادەگەیەنێت و خوێندکارانی کوردستان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرنامەی قوتابی سەرکردە (Student Leaders Program)ی بۆ ساڵی (2023- 2024) راگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، ئەوانیش دەتوانن داواکاری بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەو بەرنامەیە پێشکەش بکەن.
روونکراوەتەوە، بەرنامەی (Student Leaders Program) بەرنامەیەکی وردی سەرکردایەتییە، کە تیایدا قوتابی و خوێندکار لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بەرنامەکە ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت و لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم پێش وەرزی هاوین بەڕێوەدەچێت، بەشی دووەم لە ورزی هاوین دەبێت، هەرچی بەشی سێیەمە دوای وەرزی هاوین دەستپێدەکات.
سەبارەت بە مەرجەکان ئەوە خراوەتەڕوو، پێویستە قوتابی/ خوێندکار تەمەنی لە نیوان (20- 24) ساڵ بێت، لە هەمانکاتدا دانیشتووی یەکێک لەم وڵاتانە (عێراق، جەزائیر، بەحرەین، میسر، ئیسرائیل، ئەردەن، کوێت، لبنان، لیبیا، مەراکش، قەتەر، سووریا، تونس، بەری رۆژئاوا- غەزە، یەمەن) بێت، هاوکات پێشکەشکار دەبێت شارەزایی باشی لە زمانی ئینگلیزی هەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوا کات بۆ پێشکەشکردن لە رێکەوتی (2022/12/19)ـە.
PM:02:03:27/11/2022
ئهم بابهته 1464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت