ئەردۆغان: بە زووترین کات ناوچەیەکی ئارام بە درێژایی سنووری وڵاتەکەمان دروستدەکەین
وێستگەنیوز_
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئامانجی ھێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت ناوچەیەکی ئارام دروست بکەن، کە شاری کۆبانێ-ش بگرێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئامانجی ھێرشی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە و لە نزیکترین کاتدا ئەو ناوچە ئارامە بە درێژایی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سووریا لە رۆژھەڵاتەوە تاوەکو رۆژئاوا دروست دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتێکی گونجاودا و بۆ تەواوکردنی ئەو ناوچە ئارامەی لە باکووری سووریا بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر دروستی دەکەن، ھێرشی زەمینی دەکەنە سەر شارەکانی تەل رەفعەت و مەنبج و کۆبانێ.
ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتە لە رۆژی 20ـی ئەم مانگەوە ھێرشی ئاسمانی بە ناوی "ئۆپراسیۆنی "چڕنووک-شمشێر" لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.
PM:01:18:26/11/2022
ئهم بابهته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت