هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاره‌كه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاشكرا بوو
وێستگ نیوزـ
به‌وته‌ی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ، ئێوارەی ئەمڕۆ کرێکارێکیان لە حەمامدا گیانی لەدەستداوەو پێده‌چێت هۆكاره‌كه جه‌ڵته‌ی دڵ بووبێت.
ئه‌مشه‌و هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له عه‌لوه‌ی سلێمانی بڵاوبوه‌وه كه گوایه به‌هۆی لێچونی غازه‌وه بووه، له‌وباره‌یه‌وه سەروەر عەتا، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە كه‌ناڵی روداوی راگه‌یاند: كاتژمێر 8:30ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە کە لە " قاتعی 162 ی عەلوەی سلێمانی، کرێکارێک لە حەمامدا گیانی لەدەستداوە و هۆکاری مردنەکەیشی پێدەچێت جەڵتەی دڵ بووبێت."
سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رەتیكرده‌وه کە "ئەو کرێکارە بەهۆی تەقینی تانکیی غاز گیانی لەدەستدا بێت ".
"کرێکارەکە تەمەنی 29 ساڵە و عەرەبە و دانیشتووی کەلار بووە. " سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی وای وتوه.
PM:10:52:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 5284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت