شارهوانیی ههولێر هاوڵاتیان له ئهگهری دروستبونی لافاو ئاگادار دهكاتهوه
دیمەنێک لە لافاوێکی رابردوی هەولێر
وێستگه نیوزـ
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێ ئاگاداری هاوڵاتییانی شارهكهی كردهوه کە تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لە ئامادەباشیدان لە ئەگەری دروستبوونی لافاودا، داواشی لە هاوڵاتیان كرد زبڵ و خاشاک و پاشماوە نەخەنە رێڕەوەکانی ئاوەڕۆوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەبارەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئاگاداری هاوڵاتیانی شارەکەمان دەکاتەوە کە بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەگەری باران بارینێکی بەخوڕ هەیە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێراق و هەرێم رایانگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا شەپۆڵێکی بارانبارین روو لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەکات و پێشبینی دەکرێت لە لوتکەی شاخەکان بەفر ببارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزن.
"داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی کۆبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەک و کۆڵانێک و گیرانی رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلی تیمەکانیان لە شارەوانییەکانی (١٫٢٫٣٫٤٫٥٫٦) دەتوانن پەیوەندی بکەن بۆئەوەی راستەوخۆ تیمەکانیان بگەنە شوێنی مەبەست و زبڵ و خاشاک و پاشماوە نەخەنە رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ وەرگرتن و لە کاتی دروستبوونی لافاو دوور بکەونەوە لە کەندەکانی ئاوەڕۆ". راگهیهندراوهكهی شارهوانیی ههولێر ئهمهی تێدا هاتووه.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا داواش له هاوڵاتیان كراوه بچنە شوێنی بەرز بۆ سەلامەتی گیانیان، دوور بن لە شڵەژان و تیمەکانیان ئێشکگر دەبن بۆ هاوکاری هاوڵاتییان و داواکارن هاوڵاتییانیش هاوکاری تیمەکانیان بکەن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو.
راگەیەنراوەکە ژمارەی تیمەکانی شارەوانی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە :
سنوری شارەوانی یەک:
سەنگەر:07504558197
رەفعەت: 07504532696
بەڕێوەبەر/07505600164
سنووری شارەوانی دوو:
ڕێدار: 07501552178
ئاسۆ:07504613732
بەڕێوەبەر/07504690093
سنوری شارەوانی سێ:
هێمن: 07504828270
هەمزە:07504780353
بەڕێوەبەر/07507388222
سنوری شارەوانی چوار:
ئامانج:07504626276
سەردار:07504675733
بەڕێوەبەر/ 07504489820
سنوری شارەوانی پێنج:
علی:07504681302
عبدالخالق:07511099836
بەڕێوەبەر/ 07504645643
سنوری شارەوانی شەش:
کۆمار:07504756280
گۆران:07504646028
بەڕێوەبەر/ 07504633918
PM:08:28:24/11/2022
ئهم بابهته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت