وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی رابردوو زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە

‌کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە باشووری عێراق. وێنە: AFP

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە هەناردەی نەوتی خاو زیاتر لە 104 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشی زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.


ئەمڕۆ پێنچشەممە 24ی تشرینی دووه‌می 2022، وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهاتی لە فرۆشراوی نەوتی ئاشکراکرد، ئاشکرای کردووە قەبارەی بەرهەمی مانگی رابردوو گەیشتووەتە 104 ملیار و 831 هەزار و 120 بەرمیل نەوت کە داهاتەکەی دەگاتە نۆ ملیار و 281 ملیۆن و 647 هەزار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی بەرهەمی دەرهێنراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو لە کێڵگە نەوتیەکانی باشوری عێراق گەیشتووەتە 102 ملیۆن و 70 هەزارو 427 بەرمیل، ئەمەش لەکاتێکدایە قەبارەی نەوتی خاوی کەرکوک لەبەندەری جیهانەوە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 417 هەزار و 893 بەرمیل.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەگشتی نرخی هەربەرمیلێک نەوت بە 88 دۆلار فرۆشراوە و بڕە هەناردەکراوەکان لەلایەن 34 کۆمپانیای نێودەوڵەتی فرەنەتەوەیییەوە لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆر ئەلئەمایەو مۆنۆ وکەنداو و بەندەری جیهانی تورکیاوە بارکراون.


PM:02:20:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت