کەشناسی پێشبینییەکانی دەربارەی شەپۆلی بارانبارین راگەیاند


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

ئەمرۆ چوارشەممە 23ـی 11ـی 2022، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی؛ کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم.

لە راپۆرتی پێشتری پێشبینییەکانی کەشوهەوا، کەشناسی رایگەیاندبوو، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە و دەستپێدەکات و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.


AM:10:55:23/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 5204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو