ئەمریکا بە بەهای سێ ملیار دۆلار مووشەک بە کوەیت دەفرۆشێت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە بەهای سێ ملیار دۆلار مووشەکی مەودامامناوەندی "پێشکەوتوو" بە کوەیت دەفرۆشێت، بۆ ئەوەی "ئەو وڵاتەی کەنداو بەرگری لەخۆی بکات."
 
دوێنێ پێنجشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2022 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کۆنگرێسی لە مامەڵەکە ئاگادارکردووەتەوە. پاکێجەکە لە 63 مووشەکی مەودا مامناوەندی ئاسمان بە ئاسمان، 63 مووشەکی مەودا درێژی ئاسمان بە ئاسمان و 63 مووشەکی تاکتیکیی سنووردار لەگەڵ کەلوپەلی دیکەی وەکو رادار و سیستمی پەیوەندیی تایبەتی سەربازی پێکدێت.
 
ئیدارەی بایدن دەڵێت، فرۆشتنەکە خزمەت بە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات و توانای بەرگریی کوەیتیش بەهێزدەکات.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "مامەڵەکە توانای کوێت بەرەوپێشەوە دەبات بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەڕەشەی ئێستا و داهاتوو ببێتەوە. ئەوەش لەرێگەی بەهێزکردنی توانای بەرگریکردن لەخۆی لە دژی لایەنە خراپکارەکانی ناوچەکە و هەماهەنگی لەگەڵ ئەو سیستمانەی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی کەنداوەوە بەکاردەهێندرێن."
 


AM:10:26:07/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت