له‌ كه‌ركوك كچه‌ پارێزه‌رێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا


وێستگە نیوز-

لەشاری کەرکوک، کچە پارێزەرێکی 25 ساڵ گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.   

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپەڕی کەرکوک ناو "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە روداوێكی خۆكوشتن ئاگاداركراونەتەوە و دوای گەیشتنیان بە شوێنی روداوەكە دەركەوتووە، كچێكی 25 ساڵە و پیشەی پارێزەرە.  

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژەی به‌وه‌داوه‌، له‌ لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وتەی کەسوکاری کچەکه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ "حاڵەتەكە خۆكوژییە و ئەو كچە شەوی رابردوو لەڕێی خۆهەڵواسین بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە." 
  
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چوارشه‌ممه‌ی رابردووش كچێكی دیکە لە رووداوێكی تەموموژاویدا گیانی لەدەستدا و دواتر پۆلیسی كەركوك باوكی کچەکەی وەك تۆمەتباری سەرەكی دەستگیركرد.   


PM:09:03:06/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 2284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو