دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕێكی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوزـ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دادگای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕیارێكی له‌ژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كورستان ده‌ركردوه‌و  رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمسیۆنه‌وه‌، كارێكی ناده‌ستورییه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌پێویستی زانی كه‌ دەسەڵاتدارانی هەرێم دڵنیایی لە پاکی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بدەن.

"کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە تەنها ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات. دەشڵێت، "دەسەڵاتی تایبەتمەندی کۆمسیۆنی هەرێم پێچەوانەی مادەکانی 20 و 102ی دەستوری عێراقە و گرنگترین رێگا بۆ بەدەستهێنانی دیموکراتی بوونی دەستەیەکی سەربەخۆیە بۆ هەڵبژاردنەکان." دادگاكه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مه‌ی وتوه‌.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ده‌شڵێت: "پێویستە هەڵبژاردنەکان گۆرەپانی کێبرکێ بن بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بە یەکسانی."

ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ لەماوەی رابردوودا سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و چوار پەرلەمانتاری دیکە لە پەرلەمانی عێراق دوو سکاڵایان لە لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژرادنی هەرێم لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمار کرد.


PM:03:44:04/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 3888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو