توركیا و ئێران بۆردومان و تۆپبارانی برادۆست ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوزـ
هه‌ریه‌كه له توركیا له رێگه‌ی بۆردومان و ئێران له رێگه‌ی تۆپبارانه‌وه، ناوچه‌كانی برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌راوكێی لای دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه دروست كردووه.
بە گوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بۆڵێ لە سنوری برادۆست بۆردوومان دەکەن و تەنها لەمڕۆدا زیاتر لە پێنج جار سنوورەکە بۆردوومان کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەهۆی بۆردوومانەکەوە ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ئه‌یلولی 2022، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان چیاکانی بەربزین و سەقەر، گوندەکانی بن پەرێز، بن رەشکین، بەنێ و بەرچیخە، لە لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه تۆپباران كراون.
رۆژی 28ـی ئەیلول، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان لە نزیک پردێ، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کرایەسەر و به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 58 كه‌سیش بریندار بوون.
دوای چەند کاتژمێرێک لەو رووداوە، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.
بە پێی لێدوانی محەمەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکە لە رێگەی 73 موشەكی بالستی و دەیان فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبرێژكراوەوە بووە و "توانیومانە 42 ئامانجی خۆمان بپێکین".
PM:02:58:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت