سۆزان مه‌نسور: جگه له پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت رێككه‌وتووین
سۆزان مەنسور
وێستگه‌نیوزـ
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، "پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت رێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار تا ئێستا رێككه‌وتن نه‌كراوه".
سۆزان مەنسور، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد كه خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه واهاتووه كه متمانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان تازه بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له ژێرباری ئه‌وه ده‌ربچێت كه ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت ئێمه تۆمان كردووه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دووه‌م بۆئه‌وه‌ی متمانه‌كه تازه بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی تازه هاتوه‌ته پێشه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی باسده‌كرێت و ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندووه كه شه‌ش لایه‌ن واژوویانكردووه، واتە رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی ئایا یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه كوردییه‌كان به‌شدار ده‌بن؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: "به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی و پارتی له‌و لایه‌نانه كه به‌شدارن سیاده، بابیلیون، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، و یه‌كێتی و پارتی".
دەربارەی ئەوەی ئایا یه‌كێتی و پارتی گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار؟
لە وەڵامدا سۆزان مەنسور دەڵێت" پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت رێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار تا ئێستا هه‌رلایه‌نه (پارتی و یەکێتی) كاندیدی جیاوازی خۆی هه‌یه، واته كاندیدی یه‌كێتی دكتۆر به‌رهه‌م و كاندیدی پارتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده".
سەبارەت بەوەی ئایا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شاندی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن؟
وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: "تا ئێستا نازانین، به‌پێی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕاستی شته‌كان ده‌گۆڕێن تا ئێستا دانیشتنی داهاتوو دیاری نه‌كراوه، له‌وانه‌یه هه‌تا دانیشتنی داهاتوو دیاریده‌كرێت له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی تر بگه‌ن".
دەربارەی مەترسییەکان و هەڕەشە لە پەرلەمانتاران لە پێش کۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە، سۆزان مەنسور وتی: "ره‌وتی سەدر نامه‌كه‌یان روون بوو واته ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی رۆژی چوارشەممە روویدا ره‌وتی سه‌دری نه‌بن، به‌ڵكو لایه‌نی تر بن ره‌وتی سه‌دری خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه حكومه‌تێكی (گه‌نده‌ڵ) بێت ئه‌وكاته به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه ئه‌و مه‌به‌ستی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانه كه له ئه‌جندایاندا هه‌یه داوای دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن".
وتیشی: "به بۆچوونی من هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار".
ئایا پارتی و یه‌كێتی به‌و شێوازه و به دوو كاندیدی جیاواز ده‌چنه دانیشتنه‌وه؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: "ئێمه وڵاتێكی دیموكراتین و مافی دیموكراتی هه‌رلایه‌نێكه مافی پارتیه به كاندیدی خۆی بڕوات ئێمه‌ش مافی خۆمانه به كاندیدی خۆمان بڕۆین، ده‌ستوری عێراقی خۆی رێگه‌ی به‌وه‌داوە".
پێشبینی ده‌كه‌ن یه‌كێتی و پارتی له دوا خوله‌كدا بگه‌نه رێككه‌وتن یان سیناریۆی 2018 دوباره ده‌بێته‌وه؟
سۆزان مەنسور بەمجۆرە وەڵامی دایەوە: "به‌پێی ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و لایه‌كیتر بڕوات له‌وانه‌شه وه‌ك 2018 هه‌ركه‌س به كاندیدی خۆی بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو شتێک ڕێی تێده‌چێت".
سۆزان مەنسور وتیشی: "لە نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له بابه‌ته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت".
سەبارەت بە ژمارەی ئەو وەزارەتانەی بەر کورد دەکەوێ، سۆزان مەنسور دەڵێت: "تا ئێستا دیار نییه و هێشتا كات زۆره باس له وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت واته هێشتا زووه باسی ئه‌وانه بكرێت".
كه‌واته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک واژووتان كردووه لەسەر ڕێککەوتنی شەش لایەنەکە، هه‌م وه‌ك یه‌كێتی و هه‌میش پارتی؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: "به‌ته‌واوه‌تی نازانم ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییه، به‌دڵنیاییه‌وه چی له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و یه‌كێتی و پارتیش به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و خزمه‌تكردنی میلله‌ت له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكدایه".
سۆزان مەنسور ئەوەشی وت: "هیوادارم حكومه‌تێكی چوار ساڵه بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موومان بمانه‌وێت حكومه‌تێكی به‌هێز بێت و حكومه‌تێک بێت خزمه‌تی وڵات و هاوڵاتی بكات ده‌بێت هه‌موومان یارمه‌تی بده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان دژایه‌تی بكه‌ن و به‌وشێوه‌یه بڕوات به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تێكی كاتی ده‌بێت، حكومه‌ت كاتی ده‌بێت یان درێژخایه‌ن ده‌بێت ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه لایه‌نه‌كان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بتوانین ده‌ستی ئه‌و حكومه‌ته بگرین تا ئه‌م قه‌یرانانه‌ی هه‌یه له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت".
AM:10:06:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت