داوا دەکرێت دەستلەکارکێشانەوەی سەدرییەکان بخرێتە دەنگدانەوە

‌پەرلەمانی عێراق

وێستگەنیوز-

سەبارەت بە ئەندام پەرلەمانە دەستلەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی سەدر، راوێژکاریی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسراوێکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا دەکات دەستلەکارکێشانەوەکە بخرێتە دەنگدانی پەرلەمانەوە. 

لە نووسراوێکدا کە محەمەد ئەلعزي ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کردووە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەندام پەرلەمان دوای هەڵبژاردنی، نوێنەرایەتی خۆی و فراکسیۆنەکەی ناکات، بەڵکو ئەو نوێنەرایەتی گەل دەکات.

هەروەها دەشڵێت: ئەو ئەندام پەرلەمانانەی فراکسیۆنی سەدر دەستلەکارکێشانەوەیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کردووە، هەربۆیە لە رووی یاساییەوە دەبوو بخرایەتە کارنامەی نزیکترین کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە و دوای تەواوکردنی نیسابی یاسایی دەنگی لەسەر بدرایە.

Beskrivning saknas.

Beskrivning saknas.



PM:02:31:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو