عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: ئه‌و درۆنه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌م ئێرانی نه‌بوو
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك
وێستگه‌نیوزـ
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك رایگه‌یاند، ئه‌و درۆنه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ناوخۆیی بووه‌و سه‌ر به ئێران نه‌بووه.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد: " داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م سنوورێك بۆ ئه‌م ره‌فتارانه دابنێت".
شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2022، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان (درۆن) هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، سه‌ركرده‌ی سەربازی پارتی دیموكراتی كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد: فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆردومانی ماڵه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ كردووه‌و له ستاره‌ی ماڵه‌كه‌ی دراوه، به‌ڵام عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه، به‌هۆیه‌وه زیانی مادی به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی گه‌یاندووه و هیچ زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
بۆردومانی ماڵه‌كه‌ی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌كاتێكدایه كه رۆژی چوارشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێک لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە. هەروەها ماوەی چەند رۆ‌ژێکیشە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا 13 کەس گیانیان له ده‌ستداوه، 58 کەسی دیکەش برینداربوون.
PM:01:09:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 4844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت