به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك
وێستگه‌نیوزـ
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ وێستگه‌نیوز، ئه‌مشه‌و به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له چه‌مچه‌ماڵ.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2022، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان (درۆن) هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، سه‌ركرده‌ی سەربازی پارتی دیموكراتی كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد: فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆردومانی ماڵه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ كردووه‌و له ستاره‌ی ماڵه‌كه‌ی دراوه، به‌ڵام عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه، به‌هۆیه‌وه زیانی مادی به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی گه‌یاندووه و هیچ زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
بۆردومانی ماڵه‌كه‌ی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێک لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە. هەروەها ماوەی چەند رۆ‌ژێکیشە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا 13 کەس گیانیان له ده‌ستداوه، 58 کەسی دیکەش برینداربوون.
PM:11:26:28/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 4120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت