ئه‌ندامێكی شاندی دانووستانكاری پارتی: ده‌نگ به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌لبووسی ناده‌ین


وێستگه‌نیوزـ

به‌نگین رێكانی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی لە بەغدا رایگەیاند، وەک پارتی بە هیچ جۆرێک ناچنە ناو پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دەشڵێت، سبەینێ پارتی دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی نادات.

بەنگین رێکانی، به‌ ماڵپه‌ری ئێن ئاڕتی راگه‌یاند: لە دانیشتنی سبەینێ چوارشه‌ممه‌ 28ی ئه‌یلولی 2022ی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیار وایە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، پارتی دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی نادات.

باسی له‌وه‌شكرد: بە دوو کاندیدەوە ناچنە ناو پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماره‌وه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی نوسراوێکی پەرلەمانی عێراق، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێک ئەنجامدەدات تایبەت بە دوو پرس کە یەکەمیان دانیشتنە لەسەر دەستلەکارکێشانەوە و دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراق و دووەمیان هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانە.

هاوکات، هەریەک لە عیسام حسێن سەرکردە لە رەوتی سەدر و مشعان جبوری پەرلەمانتاری پێشوو هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسییان گێڕایەوە بۆ ئەوەی دەیەوێت متمانەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەدەست بهێنێت.
بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 28ی ئه‌یلولی 2022، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆ ببێته‌وه‌ و تیایدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌.


PM:02:37:27/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو