سه‌رۆكی په‌رله‌مان: خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان درێژده‌كرێته‌وه
رێواز فایه‌ق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
وێستگه‌نیوزـ
دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر لە كۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و رێواز فایه‌ق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، لەگەڵ بارزانی رێككەوتن دەستوور بە كۆدەنگی بنووسرێتەوە و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش درێژ بكرێته‌وه.
ماڵپه‌ری كوردستان 24 بڵاویكرده‌وه، دوێنێ چوارشەممە 22ـی ئەیلولی 2022، مەسعود بارزانی و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان كرد و بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی كوردستان و هەر هەوڵێكی زەمینەسازی و دروستكردنی یەكڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان راگەیاند.
رێواز فایەق ئەمڕۆ لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لەگەڵ بارزانی رێككەوتین نووسینەوەی دەستوور بە كۆدەنگی نیشتیمانی بێت".
سەبارەت بە خولی پێنجەمی پەرلەمان، رێواز فایەق ئاشكرایكرد، "دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەردەوام دەبن و خولی پێنجەم درێژدەكرێتەوە".
AM:11:23:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت