باسم خەشان: حکومەتی کازمیی لە سەردەمی مەلیک (نابونید)ەوە خراپترینە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆ باسم خەشان لە تویتێکدا رایگەیاند، کە حکومەتەکەی کازمی، خراپترین و گەندەڵترین حکومەتە لە مێژووی عێراقدا.

لە تویتەکەیدا باسم خەشان دەشڵێت: "حکومەتەکەی کازمیی هەر لە حوکمڕانیی مەلیک نابونیدەوە (555-539 پێش زایین) خراپترین و گەندەڵترینە لە مێژوی عێراقدا و وەزیرەکانیشی لەنێوان گەندەڵ و بێ کاریگەریدان". هەروەها دەشڵێت: "چارەسەر رۆیشتنێتی".

لە درێژەی تویتەکەیدا خەشان ئاماژە بەوە دەکات: "وەزیری نەوت لە جۆری یەکەمیانە، لەبەرئەوە بۆ سەرۆک وەزیران باشتر وگونجاوترە، تا جگە لە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی عێراقیی، پێگەی وەزیری داراییشی بداتێ".


PM:01:53:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت