وەزیرەکەی سەدر نامەیەکی توند ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات
وێستگەنیوز-
وەزیرەکەی سەدر ساڵح محەمەد ئەلعراقی، ئەمڕۆ سێ شەممە، نامەیەکی توندی ئاڕاستەی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی کرد و بە (سێکوچکەی شووم) ناوی بردن.
ئەلعێراقی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی کرد دانبەخۆیاندابگرن و: "ئەم سێکوچکەی شوومێتییە یاری بە ئاگر دەکات و لە بەرژەوەندییانە ناڕەزایەتی بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بە خۆپیشاندان وەڵام بدەنەوە".
هەروەها وتیشی، ئێمە کە خۆپیشاندان دەکەین، خۆپیشاندان دژی گەندەڵکاران دەکەین... ئایا ئەوان گەندەڵن؟ ئێمە بە ئاشتیانە خۆپیشاندان دەکەین، ئەوانیش بە تووندوتیژی دژ بە هێزە ئەمنییەکان و ئەوانیتریش، خۆپیشاندان دەکەن.
لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا ئەلعێراقی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەوان بۆ چاککردنی رژێمە سیاسییەکە خۆپیشاندان دەکەن و ئەوانیتریش دژ بە چاکسازی و دژ بە سەرۆک وەزیران خۆپیشاندان دەکەن. ئەگەر سەرۆک وەزیران شەرعیی نییە، کەواتە سەرۆکایەتی کۆمارییش دەکەنە ئامانج تا بیڕوخێنن. لە هەمان کاتیشدا دژ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش خۆپیشاندان دەکەن، "ئیتر بەرگری لە کام شەرعییەت و کام دەوڵەت دەکەن؟".
PM:01:28:16/08/2022
ئهم بابهته 1212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت