حه‌وت رێنمایی له سه‌دره‌وه بۆ لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
وێستگه‌نیوزـ
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، حه‌وت رێنمایی بۆ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و خۆپیشانده‌رانی ره‌وته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه سه‌در ده‌ڵێت، بە هیچ شێوەیەك نابێت ناوی ئه‌و بهێنرێت بە قسە، وێنە، ئاڵا و لافیتەو هیچ شتێكی تر.
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه حه‌وت رێنمایی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری ئاڕاسته‌ی لایه‌نگرانی كرد.
ده‌قی رێنماییه‌كان:
نوێترین رێنماییەكانی موقتەدا سەدر بۆ لایەنگرەكانی لە رۆژی خۆپیشاندان
رێنماییەكان
1- سەماحەتی سەدر دەڵێ : بە هیچ شێوەیەك نابێ ناوی من بهێنرێ بە قسە، وێنە، ئاڵا و لافیتەو هیچ شتێكی تر.
2- تا كۆتایی خۆپیشاندانەكان بە ئاشتی دەمێننەوە.
3- داوای ئێوە بریتیە لە چاكسازی كردن لە سیستەمدا بەهەموو وردەكاریەكانیەوە: دادگەری، یاسادانان، جێبەجێكردن، و لێپێچینەوە لەگەڵ گەندەڵكاران، بەهیچ شێوەیەك نابێ باس لە گەڕانەوەی كوتلەی سەدری بكرێ بۆ پەرلەمان.
4 - هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی تەنها برای ئێوە نین، بەڵكو ئێوە لەوانن و ئەوان لە ئێوەن، دەستدرێژی كردن بۆ سەریان دەستدرێژی كردنە بۆ سەر سەماحەتی موقتەدا.
5- رێپێوانەكە لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بە ئاراستەی گۆڕەپانی ئاهەنگەكان دەبێت.
6- دەسەڵاتی دادوەری و مەقەرەكەی هیڵی سورە لەگەڵ ئەوەی داوامان كردوە چاكسازی تێدا بكرێت.
7- بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندانەكە زۆر چڕ و پڕ‌و قەرەباڵغ دەبێت داوا دەكەین دانیشتوان ی ناوچەكە بێزار نەكەن..
دواتر لە رێنماییە نوێیەكان ئاگادارتان دەكەینەوە.
وزیر القائد
صالح محمد العراقی
PM:10:33:15/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت