لەسەر کاریکاتێرێکی خومەینی لە ڕۆژنامەیەکی سعودییدا تاران هۆشدارییدا


وێستگەنیوز-

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە کاریکاتێرێکی ئیمام خومەینی لە رۆژنامەیەکی سعودییدا، نامەیەکی ئاڕاستەی سعودیە کرد و ئەوەی وەک سوکایەتی بە ئێران ناوبرد.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کەنعانی وتی: میللەتانی ئێران ئیدانەی ئەو سوکایەتییە دەکەن بە ئیمام خومەینی کراوە و هیچ سازشێکی لەسەر ناکەن. وا چاوەڕێ دەکەین سعودیە گرنگی بەو بابەتە بدات و جارێکیتر شتی وا دووبارەنەکاتەوە.

کەنعانی ئاماژەی بەوە نەدا، کە کام رۆژنامەی سعودیی ئەو کاریکاتێرەی بڵاوکردۆتەوە، بەڵام کەناڵی ئەلعالەمی سەر بە ئێران، هێرشێکی تووندی کردە سەر رۆژنامەی (ریاض)ی سعودی و بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێکی لەو جۆرەی بە: "دوور لە ئەخلاقی راگەیاندن و تەنانەت ئەخلاقی ئیسلام" ناوبرد.

جێگای ئاماژەیە رۆژنامەی (ریاض)ی سعودیی رۆژی یەک شەممە، راپۆرتێکی بەناونیشانی (ئێران و تیرۆر... پەیوەندییەکی قوڵ) بڵاوکردۆتەوە و لەگەڵیدا کاریکاتێری دەموچاوێکی داناوە، زۆر لە ئیمام خومەینی دەکات و شێوەی شەیتانی دراوەتێ.





PM:01:40:15/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت