بە بەشداری پلاسخارت، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

‌پلاسخارت و دیمەنێک لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز_

رۆژی چوارشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، کەسی یەکەمی بەشێکی زۆر لە حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
 
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئابی 2022 رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ کۆبوونەوەکە دەکرێت.
 
فەوزی هەریری وتیشی، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری حیزبەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
 
نێچیرڤان بارزانی 3ی ئەم مانگە لەگوتارێکدا داوای لەلایەنەکان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێکبکەون تاوەکو چیدیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت.


PM:12:30:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو