جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
لۆگۆی نەوەی نوێ
وێستگەنیوز-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، چەندین پەرلەمانتار و سەركردایەتی نەوەی نوێ دەستگیركراون و چواردەوری ئۆفیسی سەرۆكی جوڵانەوەكەشیان دراوە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "زیاد لە 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەكدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆك و سەركردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەكە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات و تەواوی قونسوڵیەت و بالوێزی وڵاتان و نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار كراونەتەوە".
ئەمڕۆ لەلایەن جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی و بەشێك لە شارۆچكەكان خۆپیشاندان دەستی پێكرد و هێزە ئەمنییەكانیش بڵاوەیان پێكراوە.
PM:05:54:06/08/2022
ئهم بابهته 2028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت