سەرۆکی دەزگا و سێ رۆژنامەوانی دەزگایی میدیایی وێستگەنیوز دەستگیرکران

‌تیمە دەستگیرکراوەکەی وێستگەنیوز

وێستگەنیوز_

هەریەک لە سیروان غەریب، ئەرکان جەبار، هێڤار هیوا و زانیار مەریوان. لە تیمی رۆژنامەوانی وێستگەنیوز لە نزیک بەردەکی سەرای سلێمانی و لەکاتی رووماڵ و بەجێگەیاندی ئەرکی رۆژنامەوانیدا لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران.

ئەمرۆ شەممە 6ی ئابی 2022، تیمێکی رۆژنامەوانی وێستگەنیوز کە بەمەبەستی رووماڵی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە بەردەکی سەرای سلێمانی رووماڵیان دەکرد، هێزێکی ئەمنی رۆژنامەوانەکانی وێستگەنیوز-ی دەستگیرکرد و چارەنووسیان نادیارە.

سیروان غەریب کە سەرۆکی دەزگای میدیایی وێستگەنیوزە و ئەمرۆ بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی تیمە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵیان بوو، لەنێو دەستگیرکراوەکاندایە.

ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای میدیایی وێستگەنیوز 

ئەمڕۆ شەممە 6ی ئابی 2022 تیمێكی میدیایی وێستگەنیوز كە پێكهاتبوون لە رۆژنامەوانان (سیروان غەریب، سەرۆكی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز، زانیار مەریوان وێنەگر، هێڤار هیوا دارێژەری هەواڵ، ئەركان جەبار رۆژنامەوان) لە كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی شاری سلێمانی لە نزیك بەردەركی سەرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

سەرۆکی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز لە کاتێکدا هاوکار و هەماهەنگی تیمە رۆژنامەوانییەکەی وێستگەنیوز بووە لەنێو دەستگیرکراوەکانی دەزگاکەمان دایە، وێستگەنیوز لەڕێگەی ئەم راگەیەندراوەوە پاراستنی گیانی تیمەكەی دەخاتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكان و داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان دەكات، چونكە ئەو تیمە تەنیا بۆ رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەکی بێ لایەنی و پیشەیی لەو جێگەیەدا بوون کە تێیدا دەستگیرکراون، دەستگیرکردنیشیان دژ بە یاسا بەرکارەکان و پێچەوانەی ئازادی کاری رۆژنامەوانییە.

دەزگای میدیایی وێستگەنیوز
6ی ئابی 2022


PM:05:19:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو