گۆڤارێكی ئه‌مریكی: عێراق لە پلەی 114 هەمینی وڵاتە دەوڵەمەندەکان دێت

‌دیمەنێک لە شاری بەغدای پایتەختی عیراق.. فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌نیوزـ

لە رووی توانای کڕینی تاک لە کۆی داهاتی گشتیی، عێراق لە پلەی 114 هەمینی وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیهان دێت.


بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری global Financeی ئەمریکیی لە مانگی ئابی 2022، عێراق لە پلەی 114 هەمینی وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیها دێت، کە خۆی 192 وڵات لەخۆ دەگرێت و ئەوە خراوەتە روو، "لە عێراق بەشی تاک لە کۆی داهاتی گشتیی گەیشتوه‌تە 12 هه‌زار و 141 دۆلار.

لە ئاستی جیهانیشدا لۆکسمبۆرگ بە پلەی یەکەم دێت، کە بەشی هەر تاکێک دەگاتە 140 هه‌زار و 694  دۆلار. دوای ئەو، سەنگافورە دێت، کە بەشی تاک دەگاتە 131 هه‌زار و 580 دۆلار.

لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش، قەتەر بە پلەی یەکەم دێت و بەشی هەر تاکێک دەگاتە 112 هه‌زار و 789 دۆلار.

جێگای ئاماژەیە لیستی وڵاتەکان لوبنان، سوریا و ئەفغانستانی لەخۆ نەگرتبوو، بەهۆکاری نەبوونی ئاماری فەرمیی و تەواو.


PM:04:16:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت