ههولێر.. 16 بهنزینخانه بههۆی فرۆشتنی بهنزینی خراپ سزادران
وێستگهنیوزـ
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر داخستنی 16 بهنزینخانهی تری بههۆی فرۆشتنی بهنزینی خراپ و دهستكاریكردنی كوالێتییهكهی داخستن.
له راگهیهندراوێكی پارێزگای ههولێردا هاتووه: لهبهرامبهر دەستکاریکردنی كوالێتی بهنزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، 16 بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر سزادراون و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
باس لهوهشكراوه: لەسەر فەرمان و راسپاردەی پارێزگاری هەولێر، تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنی رێکارەکان بەرامبەر سەرپێچی کاران، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان، پشکنینی بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەی کە دەستکاریکردنی كوالێتیی دەکەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن.
لەسەرەتای مانگی حوزهیرانی ئەمساڵهوه تا ئەمڕۆ پێنجشهممه 4ی ئابی 2022، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون 188 بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (ههشت بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنی كوالێتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەی هامان1
دووەم/ وێستگەی باواجی
سێیەم/ کۆک
چوارەم/ وێستگەی کوردستان/ 100 مەتری
پێنجەم/ وێستگەی دونیا/ حدید و خەشەب
شەشەم/ وێستگەی فیراری
حەوتەم/ وێستگەی باز
هەشتەم/ وێستگەی رزگاری.
دواجار باسی لهوهشكردووه: "دڵنییای هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەینەوە، بەردەوامین لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بکەنەوە".
PM:03:43:04/08/2022
ئهم بابهته 1384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت