فراکسیۆنی پارتی: چەک بووەتە هۆکاری ماڵوێرانی چەندین خێزان
وێستگەنیوز_
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای چه‌ك و زیادبوونی رووداوه‌كانی كوشتن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هەموومان لامان روونە کە چەک چۆن بووه‌ته هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، مەسەلەی چەک پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتیمانی هەیە.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە
هەموومان لامان روونە کە چەک لەم چەند رۆژە و لەڕابردوودشدا چۆن بووە هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان و کوشتنی خەڵک.
ماوەیەک پێش ئێستا پڕۆژە یاسای چەک هاتە پەرلەمانی کوردستان و بوو بە یاسا، کە جێبەجێکردنی کاریگەری گەورە دروستدەکات و هەر ئەمڕۆش بەڕێز سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی چەکەوە دەرکرد کە بە تەواوەتی پاڵپشتییان دەکەین و دەستخۆشیان لێدەکەین، مەسەلەی چەک پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتیمانی هەیە و دەبێت هەموومان پاڵپشتی ئەم هەوڵە بکەین.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
30 حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022
PM:09:41:30/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت