یەکێتیی وەبەرهێنەران: بۆ 24 هەلی دامەزراندن 11 هەزار سیڤی هاتووە


وێستگەنیوز_

مەلا یاسین مەحموود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی هەلی دامەزراندنی بۆ 24 کەس راگەیاند، لە ماوەیەکی دیاریکراودا 11 هەزار سیڤی بۆ نێردراوە کە 160یان بڕوانامەی ماستەریان هەبووە.

مەلا یاسین مەحموود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئەنجوومەنی کاری کوردستانی - بەریتانی لە هەولێر کە رۆژی چوارشەممە 29ـی حوزەیران بەڕێوەچوو رایگەیاند "هەرچەند وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان مێژووی هەیە و لەو رۆژەی کە لە ساڵی 2006 دەرچوو، ئەگەر منداڵێک لەدایکبووبا، رەنگە ئێستا داوای ژنی لێکردباین. تاوەکو ئێستا وەبەرهێنان ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی نەپێکاوە". 
 
ئاماژەی بەوە کرد، قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کە 67 ملیار دۆلارە، ئەمە زۆر گەورەیە، بەڵام ئەمە خۆی لە چەند سەت پرۆژەیەک دەبینێتەوە، "بەداخەوە نەمانتوانیوە لە رابردوودا وەکو وڵاتان ژێرخان بۆ خۆمان دروستبکەین و وەکو ئەو وڵاتانەی لە ساڵی 1996بەدواوە دەستیان پێکرد، ئێمە نەمانتوانی لە پرۆژەی بچووک و مامناوەندەوە دەستپێبکەین."
 
دەشڵێت، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی هەلی دامەزراندنی بۆ 24 کەس راگەیاند، لە ماوەیەکی دیاریکراودا 11 هەزار سیڤی بۆ نێردراوە کە 160یان بڕوانامەی ماستەریان هەبووە."


PM:09:09:30/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت