سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید: ده‌توانین هه‌نگاوی داهاتوومان بینێین

‌لوتکەی ناتۆ لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا

وێستگه‌نیوزـ

دوای به‌ ئه‌ندام بوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاند، رۆژێكی مێژووییه‌ بۆ ئه‌وان و ده‌توانن هه‌نگاوی داهاتوویان بنێن.


ماگدا لینا ئەندرسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، ئێستا دەتوانین هەنگاوی داهاتوومان بە پەیوەستبوون بە رێگای بە ناتۆ بنێین، ئەمەش بۆ سوید و گەلەکەی رێگەیەکی باشە".

باسی لەوەشکرد: "ئەمڕۆ سوید، فینلاند و تورکیا رێککەوتووین لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری لە کۆمەڵێک بواردا- لەنێویاندا کارکردن دژی تیرۆر".

ئەوەشی خستەڕوو: "رێککەوتن لەگەڵ فینلاند و تورکیا هەڵوێستی ئێمە پشتڕاست دەکاتەوە کە پەکەکە رێکخراوێکی مۆرلێدراوی تیرۆریستە - و هاوکارییەکان لە دژی تیرۆر بەهێز دەکات".

دەشڵێت: "ئێمە لە سوید یاسایەکی تیرۆریستی نوێ و توندترمان پەسەند کردووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە خەڵکی زیاتر دەتوانن بەهۆی کردەوەکانی پەیوەست بە تیرۆرەوە دادگایی بکرێن و دەتوانن رووبەڕووی سزای توندتر ببنەوە".

وتیشی: "ئێمە لە پێناو سەلامەتی تەواوی گەلی سویددا دەوەستین، تێڕوانینی سوید بۆ مافەکانی کورد وەک خۆی ماوەتەوە".

بەشێک لە کورد و پارتە چەپەکانی سوێد نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر ئەوەی کە ئەو وڵاتە سازشی بۆ تورکیا کردووە تاوەکو رەزامەندیی ئەنقەرە لەسەر بە ئەندامبوون لە ناتۆ بەدەستبێنێت. وەزیری دەرەوەی سوێدیش دەڵێت، مەترسی لەسەر مافە دیموکراتییەکانی کورد نییە.  
 
دوای واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی چوارقۆلی لەگەڵ تورکیا، فینلاند و ناتۆ، ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سوێد، لە لووتکەی ناتۆ لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا رایگەیاند: "ئێمە خۆمان بەدەست ئەردۆغانەوە نەدا."
 
ئەو خانمە وەزیرە بە میدیای وڵاتەکەی وت: "ئێمە رازینابین بە رادەستکردنەوەی هیچ کەسێک مەگەر بەڵگەی چالاکیی تیرۆرستی لە دژی هەبێت. هیچ هۆکارێک نییە کە کوردەکان وا بیربکەنەوە مافەکانی مرۆڤ یان مافە دیموکراتییەکانیان لە مەترسیدان".


PM:03:30:30/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت