وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سێ رۆژ ئاڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی داگرت
وێستگەنیوز_
به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر دوو مامۆستای زانكۆی گیانله‌ده‌ستدانیان، چەند بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییه‌وه بۆ زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ده‌رچوو.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بۆ رێزگرتن لە گیانى پاکى هەردوو مامۆستاى بە غەدر شەهیدکراو (د. کاوان ئیسماعیل) راگرى کۆلێژى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستا لە کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین، سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى سەر بە وەزارەتەکەمان رادەسپێرین:
1- داگرتنى ئاڵاى وەزارەتەکەمان و زانکۆکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.
2- راگرتنى سەرجەم چالاکییە زانستییەکان و مەراسیم و بۆنە و ئاهەنگەکانى دەرچوون لەسەرجەم زانکۆکان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.
PM:08:23:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت