لەبارەی پلە و پۆستی باوکی بکوژەکەی دوو مامۆستاکەی هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
وێستگه‌نیوزـ
لە روونکردنەوەیەکدا فەرماندەیی بارزان رەتیکردەوە ئەو خوێندکارەی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت، لەو هێزە بەرپرس بێت و دەڵێت، باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له دوو په‌لاماری جیادا، خوێندكارێكی زانكۆی سۆران ته‌قه‌ی له هه‌ردوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و د. ئیدریس حه‌مه‌خان، مامۆستای كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كردووه و هه‌ردووكیانی كوشت، هاوكات كارمه‌ندێكی پرسگه‌ی كۆلیژی یاساش برینداره.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی بارزانەوە
دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین لەھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە، گوایە باوکی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیە و ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستیەوە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نیە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بوە.
فەرماندەیی بارزان
28/6/2022
PM:01:59:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت