ئهو خوێندكارهی تهقهی له راگری كۆلێژی یاسا كرد مامۆستایهكی دیكهی زانكۆی سهلاحهدینی كوشت
ئیدریس عیزەت حەمەخان
وێستگهنیوزـ
ئەو خوێندکارەی تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و پاسەوانێکی کۆلێژەکە کرد و برینداری کردن، مامۆستایەکی دیکەی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدینی بەناوی ئیدریس عیزەت حەمەخان کوشتووە.
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه 28ی حوزهیرانی 2022، مامۆستایەکی کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەدین لەماڵەکەی رفێندرا و دواتر بە کوژراوی دۆزرایەوە.
دکتۆر ئیدریس عیزەت حهمه خان، مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆ سەڵاحەدین، دوای رفاندنی لەماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ههروهك بهپێی زانیارییهكان، ئەو خوێندکارەی بەیانی ئەمڕۆ کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای بریندار کرد، دوو ساڵ پێش ئێستا لە زانکۆی سۆران خوێندکاری بەشی یاسا بووە و فەسڵی کردووە.
بهو هۆیهوه خوێندکارەکە هەوڵیداوە گواستنەوە بکات لە زانکۆی سۆرانەوە بۆ زانکۆی سەڵاحەدین، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵەحەدین رازی نەبووە وەری بگرێت کێشەی لەگەڵدا هەبووە و خوێندکارەکە هەڕەشەی لێکردووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیدریس عیزەت دوو کچی هەیە، بەڵام کەسیان لە ماڵ نەبوون کاتێک خوێندکارەکە چووەتە سەر ماڵەکەیان.
دوای کوشتنی ئیدریس عیزەت، خوێندکارەکە چووەتە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین، لە ئەنجامدان پاسەوانی کۆلێژەکە و دکتۆر کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای بەسەختی بریندار کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.
AM:11:11:28/06/2022
ئهم بابهته 3044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت