نرخی یەک بەرمیل نەوت 3دۆلار بەرزبوویەوە
بەرهەمهێنانی نەوت
وێستگەنیوز_
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 3 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 107 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و بەردەوام سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
AM:10:00:26/06/2022
ئهم بابهته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت