یەکەم حاڵەتی کۆلێرا لە کەرکوک و بەغداد تۆمارکرا


وێستگەنیوز_

پەتای کۆلێرا لە کەرکوک و بەغداد تۆمارکراو و لە ھەموو عێراقیش 15 حاڵەتی پەتاکە لە پشکنینی تاقیگەیی پشتڕاستکراونەتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرایان پشتڕاستکردووەتەوە، کە یەکێکیان لە بەغداد و حاڵەتەکەی دیکەش لە کەرکوک تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردووە، کۆی گشتی 15 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە ھەموو عێراق، لە رێگەی پشکنینی تاقیگەییەوە پشتڕاستکراونەتەوە.

لای خۆشیەوە د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە ھەموو عێراق، بۆ 207 حاڵەت بەرزبوونەتەوە، کە نیوەی ئەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 35 تووشبوویش گیانیان لە دەستداوە.


PM:10:11:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت