100 پەرلەمانتار لە هەوڵدان دانیشتنێکی پەرلەمان بکرێت بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار


وێستگەنیوز_

ھەوڵێک بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی بەرزکردنەوەی بەھای دینار ھەیە، بەڵام ئەندامێکی کورد لە لیژنەی دارایی پێیوایە ئەو ھەوڵە سەرکەوتوو نابێت.

عودەی عەواد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 100  پەرلەمانتار ئیمزایان بۆ رێکخستنی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبارەی بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار کۆکردووەتەوە، چونکە لێکەوتەی خراپی ئابوریی لەسەر ھاوڵاتیان ھەبووە.

لەبارەی ئەو ھەوڵەوە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، پێیوانیە ئەو ھەوڵە سەرکەوتوو بێت، چونکە بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە.

ئاشکراشیکردووە، پێشتر ھەوڵێکی ھاوشێوە ھەبوو، کە بەھۆیەوە وەزیری دارایی و ئابوریی عێراق بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و روونکردنەوەیدا کە بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، پشێوی ئابووری دروست دەکات.


PM:09:18:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت