ژماره‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی به‌نزینی 690 دیناری له سلێمانی دابه‌ش ده‌كه‌ن زیاد كرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی ژماره‌ی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی به‌نزینی 690 دیناری ده‌ده‌نه شۆفێرانی تاكسی و پاس بۆ ئه‌مڕۆ زیاد كرد.
له بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ پێنجشەممه 23ی حوزه‌یرانی 2022، بەنزینی 690 دیناری لەم وێستگانە بەردەست دەبێت كه تەنها بۆ پاس و تەکسییه.
له باره‌ی ناوی وێستگه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: "وێستگه‌ی تاسڵوجە بۆ پاس، هەڵەبجە تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی و پێشەوا بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسین له‌ناو ناوشار".
له باره‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه نووسیویه‌تی: "وێستگه‌ی کازیوە بۆ تەکسی دەرەوەی شار، هه‌روه‌ها له کەلار و رانیەش به‌نزینی 690 دیناری دابه‌ش ده‌كرێت".
AM:10:03:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت