کاتیۆشایەک ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا
پاشماوەی رووداوەکە
وێستگەنیوز_
کەمێک پێش ئێستا، لە کێڵگەی کۆرۆمۆر لە چەمچەماڵ هێرشکرایە سەر کۆمانپانیای داناغاز، و دژە تیرۆری CTG دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکە هیچ کەسیک بریندار نەبووە.
یەکێک لە کارمەندەکانی ئەو کۆمپانیایە کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت، بە وێستگەنیوز-ی وت، "دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە، ئاگادار نیم چی بووە، ئێمە چووینەتە ژێر زەمینەوە".
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە وێستگەنیوز-ی وت، کە تەقینەوەکەی کێڵگەی کۆرمۆی سەر بەدانا غاز لەچەمچەماڵ هێرشی " تیرۆرستییە".
پاش رووداوەکە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر_CTG بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 4:45 خولەک، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و لە داهاتوودا تەواوی لێکۆڵینەوەکە و وردەکارییەکەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە.
PM:05:06:22/06/2022
ئهم بابهته 3908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت