پێنج پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیمتیداد بە فەرمی جیابونەوەی خۆیان راگەیاند
وێستگهنیوزـ
پێنج پهرلهمانتاری بزووتنهوهی ئیمتیداد جیابوونهوهی خۆیان له فراكسیۆنهكه راگهیاند و یهكێك له بیانوهكانیان ھاوپەیمانێتی بزوتنەوەکەیان بوو لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ و داوای پێداچونەوەیان بەم ھاوپەیمانێتییەدا دەکرد.
ئیمتیداد ھێزێکی سیاسی نوێیە لە عیراق، نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی ئۆکتۆبەری 2019ی عیراق دەکات، لە یەکەم بەشداریدا لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئەم بزوتنەوەیە نۆ کورسی بردەوە، بە چوونە دەرەوەی ئەم پێنج پەرلەمانتارە ئێستا فراکسیۆنەکەی ئیمتیداد تەنیا چوار پەرلەمانتاری بۆ ماوەتەوە کە یەکێکیان (عەلا رکابی) ئەمینداری گشتی بزوتنەوەکەیە.
بهپێی زانیاری ئەوانەی لە نزیکەوە ئاگاداری ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئیمتیدادن پێیان وایه، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستی ھەیە لەو جیابونەوەی کە لەناو فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەدا روویداوە، چونکە کازمی لە بنەڕەتەوە ھەندێک لە کاندیدەکانی ئیمتیدادی بۆ ھەڵبژاردن دیاریکردووە.
ئیمتیداد لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەناو ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ھاوپەیمانێتییەکی دروستکردووە بەناوی "ھاوپەیمانی لەپێناو خەڵک"و ھەردوولا پێکەوە 18 کورسییان ھەبوو، بەڵام بە چونە دەرەوەی ئەم پێنج پەرلەمانتارە ئێستا ژمارەی کورسییەکانی ھاوپەیمانێتییەکە بۆ 13 کورسی کەمدەبێتەوە.
ئەو پێنج پەرلەمانتارەی جیابونەوەی خۆیان لە ئیمتیداد راگەیاند، یەکێک لە بەھانەکانیان ھاوپەیمانێتی بزووتنەوەکەیان بوو لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ و داوای پێداچوونەوەیان بەم ھاوپەیمانێتییەدا دەکرد، سەرباری ئەوهی عەلا رکابی، ئەمینداری گشتی حزبەکەیان بە "تاکڕەو" وەسف دەکرد.
AM:11:53:23/05/2022
ئهم بابهته 2400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت