سەدر: تەنها بۆ دژایەتیکردنی ئیسلام رێگە بە هاوسەرگیری هاورەگەزخوازان دەدرێت و فرەژنی قەدەغەکراوە


وێستگەنیوز_

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر تەنها بۆ دژایەتیکردنی ئیسلام بەشێک لە وڵاتان رێگە بە هاوسەرگیری هاورەگەزخوازان دەدەن و فرەژنی قەدەغە دەکەن.
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "دوور لە ئایینە ئاسمانییەکان کە کەسانێک دانیان پێدانانێن و دەڵێن مێشکی مرۆڤ تاکە سەرچاوەیە بۆ یاسادانان. ئەگەر هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان زیانی نییە و هیچ لێکەوتەیەکی ناتەندروستی نییە، خۆ بەدڵنیاییەوە پرۆسەیەکە لە دەرەوەی چوارچێوەی مێشکە و تەنیا لە حەزی سێکسییەوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە پەیوەندیی سێکسی نێوان هاوڕەگەزەکان منداڵ و خێزانی راستەقینەی لێناکەوێتەوە".
 
رێبەری رەوتی سەدر لە تویتەکەیدا دەپرسێت و دەڵێت، "ئەگەر ئێوە رێگەتان بە حەزی سێکسی خۆتان داوە، باشە بۆچی دەتانەوێ هاوڕەگەزخوازی لە بوارەکانی ژیاندا بسەپێنن، وەکو بوارەکانی وەرزشی تۆپی پێ و ئابووری و کاروباری دیپلۆماسی؟"

دەشڵێت، "تەنانەت زۆر هەوڵدەدەن بەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و عەرەب و موسڵمانانی بسەپێنن، لە رێگەی بە یاساییکردنی لە هەموو وڵاتان، ئەوەشی بە یاسایی نەکات دەڵێن دووژمنی ئازادی و شارستانی و پێشکەوتنە، بۆیە ئەگەر بنەماکە حەزی سێکسی بێت ئەوا فرەژنیش لە روانگەی ئەم حەزەوە ئاساییە ئیتر بۆ قەدەغەتان کردووە؟"
 
سەدر ئەم هەڵوێستەی وڵاتان بە دژایەتییکردنی ئیسلام دەزانێت و جەخت دەکاتەوە لەوەی، "تاکە ئامانجی ئەو وڵاتانەی کە رێگە بە هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان دەدەن و فرەژنییان قەدەغە کردووە، دژایەتیکردنی ئایینی ئیسلامە. لە کاتێکدا فرەژنی وەکو هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان نییە، چونکە فرەژنی هیچی لە هاوسەرگیریی ئاسایی کەمتر نییە و لە نێوان هەردوو رەگەز دەکرێت، خێزانی زیاتر و منداڵی لێدەکەوێتەوە".
 


AM:08:56:22/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو