وەزیری کارەبای عیراق: ئەم هاوینە دۆخی کارەبا باشتر دەبێت


وێستگەنیوز_

عادل کەریم، وەزیری کارەبای عیراق رایگەیاند، ئەم هاوینە دۆخی کارەبا لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت. دەشڵێت، عیراق هەموو قەرزەکانی کارەبا بە ئێران دەداتەوە.

ئەمرۆ شەممە، عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق لە میانەی سەردانێکیدا بۆ چەند وێستگەیەکی گەورەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە موسیب و کەربەلا و نەجەف ئاشکرایکرد، ئەم ھاوینە کارەبا لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت. 

ئاماژەی بەوەش کرد، "بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی گەورەی کارەبا، لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوو رەوشی کارەبا لە عێراق باشتر دەبێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زۆر لە ئێستا زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە قەرزەکانی کارەبا عادل کەریم دەڵێت، "تا کۆتایی ئەم مانگە عێراق سەرجەم قەرزەکانی کارەبا بە ئێران دەداتەوە."


PM:10:16:21/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو