گەنجێکی بەرەگەز عەرەب لە ژاراوە خنکا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ هەینی 20ی ئایاری 2022، تەرمی گەنجێکی بەرەگەز عەرەب لە رووباری دۆڵە بەفرە لە ناحیەی ژاراوە بە خنکاوی دۆزرایەوە.

عوسمان ئەحمەد، لێپرسراوی کارگێری نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمرۆ تەرمی گەنجێکی بەرەگەز عەرەب بە ناوی عەبدوڵا عومەر حسێن دانیشتووی ژاراوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو گەنجە ئاوارەن و لەو ناحیەیە دەژین، تەمەنی 17 ساڵە و لە ڕووباری دۆڵەبەفرە لە ناحیەی ژاراوە  خنکاوە ، لەئێستادا تەرمەکەی لە بزیشکی داوەری قەڵادزێیە و دواتر رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.


PM:04:45:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت