لە وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێوە.. 100هەزار بۆ هەر تۆنێک گەنم زیادکرا


وێستگەنیوز_

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی 100هەزار دیناری بۆ هەر تۆنێک گەنم زیاد کرد، بەوەش هەر تۆنێک لە گەنم بە بڕی 850 هەزار دینار وەردەگیرێت.


رێبوار ئەورەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی 100 هەزار دیناری بۆ هەر تۆنێک گەنم زیاد کرد، بەوەش هەر تەنێک لە گەنم بە بڕی 850هەزار دینار وەردەگیرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 13ی ئەم مانگە، رێبوار ئەورەحمان رایگەیاندبوو، کە نرخی کڕینی هەر تۆنێک گەنم لە جوتیاران 50 بۆ 100 هەزار دینار زیاد دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە زیادکردنی نرخی گەنم بۆ 850 هەزار دینار بۆ تۆنێک، لە کاتێکدا پێشتر بۆ هەر تۆنێک بە 750 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم بڕیارەیان لەپێناو پشتیوانیکردنی جوتیاران و پشتگیری بەرهەمی ناوخۆدا دەرکردووە.


PM:07:11:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت