حكومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاریدا


وێستگه‌نیوزـ

کۆبونەوەکەی حکومەتی هه‌رێم لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆتاییهات و لە بارەیەوە چەند بڕیارێک درا.


ماڵپه‌ری كه‌ی ئێن ئێن-ی زمانحاڵی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆبووەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: لە کۆبونەوەکەی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی دارایی و ناوخۆ لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی ئیدارەکانی گەرمیان راپەڕین بریاری "گرنگ" دراوە.

له‌ باره‌ی بڕیاره‌كانه‌وه‌ هاتووه‌: بڕیاردراوە مووچەی مانگی نیسان لە داهاتی نەوت و لە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دابەشبکرێت و پێویستی بە داهاتی ناوخۆ نەبێت، بەمەش مووچەی هیچ وەزارەتێک دواناکەوێت تا 28 مانگ سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

ماڵپه‌ره‌كه‌ی زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌شكردووه‌: لەکۆبونەوەکەدا لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوه‌ بۆ بەدواداچوونی دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی لیژنەکە بەزووترین کات میکانیزمێک دەدۆزێتەوە بۆئەوەی چیتر مووچە لە سلێمانی دوانەکەوێت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئەمرۆ بڕیاردرا دابەشکرنی مووچەی مانگی نیسان لە داهاتی نەوت و 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بێت، ئەم مانگە مووچە پێویستی بە داهاتی ناوخۆ نەبێت بەو پێیەی کە حکومەتی عیراق لە ساڵی 2022دا تەنها دوو جار 200 ملیار دینارەکەی ناردوە بۆیە ناردنی ئەو پارەیە زۆر گرنگە لەم قۆناغەدا بۆ دابەشکرنی مووچە لە کاتی خۆیدا".


PM:03:15:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 11596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو